Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 22:52

به‌ وێنه‌..بۆ یەکەمجار دیزاینی نوێی دروستکردنی مزگەوت بەمۆرکێکی کوردەواری راگەێندرا

30 کۆمپانیا بەشداریان له‌م پێشبرکێیه‌ کردبوو
کوردستان TV
100%

له‌ژێڕ چاودێری وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بۆ یەکەمجار دیزاینی نوێی دروستکردنی مزگەوت بەمۆرکێکی کوردەواری راگەێندرا.


لەژێر چاودێری د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و لەمەراسیمێکدا بەئامادەبوونی بەڕێزان لێژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان و زیندین مه‌ولود بریکاری وەزارەت، د. فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر، د. عبداللە سەرۆکی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

ئەنجامی پێشبرکێی دیزاینی نوێی مزگەوت بەمۆرکی کوردەواری راگەێندرا.

لە وتەیەکدا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند: ئەم پرۆژەیە بۆ خزمەتکردن و پاراستنی پیرۆزی مزگەوتە بەمورکی کوردەواری لەسەر بنەمای زانستی بەمۆرکێكی پڕ رەسەنایەتی و بەشێوازێک وێنای واقعی کەلتوری کوردستان بکات، زێتر وتی پرۆژەکە لەلایەن ئەندازیارانی تایبەتمەند و پسپۆر سەرپەرشتی کراوە بەپشت بەستن بە بنەمای زانستی بڕیاری لێدراوە، ھەروەھا بەڕێزیان ئاماژەیدا بەوەی ئیتر لەمەودوا کوردستان دەبێتە خاوەن دیزاینی تایبەتی کوردەواری لەجیھاندا و دروست کردنی ئەم شێوازەی مزگەوت دەبێتە مۆرکی کوردستان و لەداھاتووش لەسەر ئەم بنەمایە لەشوێنە پێویستەکان مزگەوت دروست دەکرێت یا نۆژەن دەکرێنەوە.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ نزیکه‌ ٣٠ کۆمپانیا بەشداریان له‌م پێشبرکێیه‌ کردبوو و لەلایەن لێژنەی پسپۆرەوە سێ لە کۆمپانیاکان دەست نیشان کران بۆ وه‌سده‌ستهێنانی خەڵاتی یەکەم و دووەم و سێیەم و لەلایەن وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی خەڵات کران.
ktv

ktv

ktv

ktv

ktv

دیزاین

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.