باڵەخانە لەسەر لوتكەی گاشە بەرد

باڵەخانە لەسەر لوتكەی گاشە بەرد
لە وڵاتی جۆرجیا و لە گوندی (كاشتكهی) خانوویەك لەسەر گاشەبەردێك دروستكراوە كە رووبەرەكەی دەگاتە (150) مەتر دووجا، بەرزیی ئەو گاشەبەردەش كە یەكپارچەیە دەگاتە (40) مەتر، ساڵی (1940) دەست بە دروستكردنی ئەو باڵخانەیە كراوە، دواتر بەهۆی ترس لە كەوتنی بەردەكە، لە ساڵی (1944) شوێنەكە چۆل كراوە، ئەوەی لێرەدا زیاتر جێگای سەرنجە ئەوەیە كە رۆژێكیان بەندكراوێك لە بەندینخانە رادەكات و بۆ ماوەی (17) ساڵ لەو شوێنە دەمێنێتەوە، بەبێ ئەوەی كەس هەستی پێ بكات، توانیویەتی باڵەخانە چاك بكاتەوە و بیكاتە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی. ئەو گاشە بەردە بە پلیكانە و بە گوریس رێگای سەركەوتنی هەیە، ئەو پیاوەش كە لە زیندان رایكردووە ناوی (ناسك)ە و ساڵانێكە لەو شوێنە دەژی، تەنیا هەفتەی دوو جار دێتە خوارەوە و رۆژەكانی دیكەی لەو شوێنە بەرزە بەسەر دەبات.
Top